کۆرتەیەک له ژیاننامەی مۆستەفاخانی باوەجانی نازناو بە (مسعودالسلطنە)/سید محمد هاشمی

به ناوی پەروەدگاری مەزن

کۆرتەیەک له ژیاننامەی مۆستەفاخانی باوەجانی نازناو بە (مسعودالسلطنە)

موستەفا خانی باوەجانی له دوای باوکی که کوری حبیب اللەخانی باوەجانی به نازناوی (نیزام الایاله ) که یەکێک له گرینگترین و گەوره ترین کەسایەتی مێژووی یەکگرتنی ٸێڵی جاف هەژمار دەکریت کەله کاتی مانەوەی خوی له ژیان، موستەفاخانی کوری دەکاته جێنشینی خۆی و حکومەتی جوانڕو دەگرێت به دەست . له سەردەمی دەسەڵاتداری حەبیب اللەخانی باوەجانی عەشیرەکانی باوەجانی له (دۆڵی ده ڕه) کوچ دران وه لە زەوی کشت و کالەکانی خانەشور نیشتەجێ دەکرێن. سەردەمی دەسەڵات داری حبیب اللەخانی باوەجانی و موستەفا خانی باوەجانی سه ردەمێکی نۆی له ناوەندبوونی ناوچەی قوبادی و باوەجانی بووه و جارێکی تر دوای دەسەڵاتداری میرەکانی ئەردەلان وباجەلان ناوچەی ئەمڕۆکەی سەلاسی باوەجانی گرینگیەکی زۆرتری له ناوچەکانی دراوسی وەک ڕوانسەر و پاوه و جوانڕۆ …. به دەس دەهێنێت . ئەم دو کەسایەتیه یەک له دوای یەک له لایەن حکومەتی ئەو کاتەی قەجه ری و والی نشینی کوردستان کراونەته دەسڵاتداری ناوچەی جۆانڕۆ ،ئه وه ، هاوکاته له گەڵ سالەکانی سەرەتای سەدەی چوارەمی کۆچی مانگی تا سردەمی مەشروتیەت. بنکەی دەسەڵات داری ئەوکاته له ناوچەکانی ناراو و سه لاسی باوەجانی بووه وه وەک سەرۆکی بەگزادەکانی قوبادی و باوەجانی وه هەروەها تیرەکانی عەشایری باوەجانی و تاوگۆزی و قوبادی (به دەسڵاتداریەتی تەواو) له ناو خەڵکی سەلاس ژیاوه وه سەرۆکایەتی هەموو ٸێڵی جافی جوانڕۆی له دەستیان بووه .شووینەکان وەک { ئاوایی سه فی ئاوا،قشلاق،مەسورئاغەی ، درمور، بن دره ،گەڵال ، بلەبزان، نوریاو، نجار ، مراد ئاوا ، پێڵایی ،بازانی خوار و ژور،زلان و ناراو، خانه شور و هوڵه و تاوگوزی ،کلاشی ، ایناخی ،باینگان وه له خەتی مەرزی عێراق چیای بەمۆ تاکۆ حدودی چیای شاهو و پشتی ڕوانسەر هەموو له دەسەڵاتداریتیان بووه . زۆربەی کاره حکومیەکانیان له شاری پاوه جێبەجێ دەکرد و هاوینان له چەمی لوشه نێوان شاری جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی وه زستانان له خانه شور نیشتەجێ دەبون. موستەفا خان کە کەسایەتیەکی دەسەڵات دار و بۆیر و ئازا بووه که به بونی حکومەتی ئەردەڵانیەکانیش له جێگای باوکی به تەواوی جێگیر دەبیت . دەس و دڵبازی ئەو کەسایەتیه له کاتی سەفەر بۆ شاری سنه و شارەزور و ….هتد هێشتا سەر زاری تایفه و هۆزەکانی ٸێڵی جافه . یەکیک له ئەو ڕوداوانه که له کاتی حوکمرانی ئەو ڕویداوه پەنا هاوردنی سەدان مال کە نزیک به هەزاران نەفەر له عەشایری (هەمەوەند) ناوچەی چەمچەمالی سلێمانی بووه که ڕویان له ٸێڵی جافی جوانڕۆ کردووه وه بەتەواوی به باشترین شێوه پێشوازییان لێکرا .هەروەک دەزانن دوای حەبیب اللە خان مستەفا خانی کوڕی بەدەسەڵات گەیشتووە و دەسەڵاتی جاف تا بەشێکی زۆر لە خاکی ئیستای باشوری کوردستانی بەدەستەوەبووە، چەلەبیەکانی هەمەوەند دوای تێکشکانیان لە تورکیا و عێراق پەنا دەبەنە دەسەڵاتی جاف و مستەفا خان ڕایاندەگرێت ، دوای ماوەیەک دەوڵەتی عێراق کە تازە سەری هەڵدابوو لە گەڵ تورکیا پێوەندی بە ئێرانەوە دەگرن بۆ ڕادەستکردنەوەی هەمەوەندەکان و حکومەتی ئەو کاتی ئێران نامەیەک دەنووسێت بۆ مستەفا خان و دەڵێن هەمەوەندەکان ڕانەگرێت بەڵام مستەفا خان لە وەڵام دا دەڵێت ئەوان میوان نین و ئێرە ماڵی خۆیانە و ئێمەش ناتوانین سەرشۆڕی بۆ خۆمان لە مێژوو تۆمار بکەین .

دەوڵەتی عۆسمانی له دەرباری ئەو کاتەی تاران داوای ڕادەستکردنی پەنابەرەکان دەکات و دەوڵەتی ناوەندیش هۆشداری دەداتە موستەفا خان بو گیڕانەوەی پەنابەرەکان، بەڵام موستەفاخان قەبولی ناکات وه هەموویان له ئەستۆی خۆی دەگرێت. ئەم شهامەت و نیشتیمان پەروەریه دەگێته لای پیاوانی دەرباری تاران وه نازناوی (مسعود السلطلنە) وەردەگرێت وه ئەمری حوکمرانی بە ڕەسمی وەردەگریت. له دوای حەبیب اللەخانی باوەجانی ئەم کەسایەتیه دووەمین کەسه که حوکمی ئەمر و نازناو له نیوان تایفەکانی باوەجانی وەردەگریت. دەسەڵاتخوازی موستەفاخان و لێهاتووی دەگێته قۆناغێک که خواستەکانی دەسەڵاتی ناوەندی به هیچ دەزانی وه دەیانگێرایەوە کە بووە بە دەنگۆ لە دەرباری شا و وتوویانە خان ئەو وەڵامەی تۆ بێ ئاکام نابێت بەڵام مستەفا خان وتوویەتی جا لۆتییەک لە تاران و دەروێشێک لە بەغدا یان ئەستانبووڵ چیان لە دەست دێت ؛ دەرویشەکه مەبەستی خەلیفەی عۆسمانی بووه و لۆتیەکەش بۆ موزەفەرەدین شای قاجار داناوه.
لە سەردەمی دەسەڵاتی حەبیبوڵاخانی باوکی مستەفا خان دا سنووری نێوان تورکیە و ئێران لە لایەن دەسەلاتی جافەوە بەڕەسمی نەناسراوە ، هەمان بۆچوون لە سەردەمی دەسەڵاتی مستەفا خان دا ڕچاو کراوە و ئەو میلە مەرزیانەی کە بۆ دیاری کردنی سنووری نێوان ئێران و عێراقی تازە بەدەسەڵات گەیشتوو دانراوە لە سەر داوای بەرێووەبەرایەتی جاف بەدەستی عەشیرەتی وەڵەدبەگی کە کۆچەرو گەرمەسێرو کوێستانیان کردەوە تێکدراوە، کاتێک کە هەمەوەندەکان بە دەسەڵاتی جاف زیاد دەبێت داگیرکەران دەترسن و دەکەونە پیلاندانان . له سەردەمی دەسەڵات داریەتی موستەفاخان ، سەرۆکایەتی تایفەی باوەجانی دەسپێردیته براکەی به ناوی موحەمەد بەیگ، ئەگەرچی ناکۆکی نێوان تایفەکانی باوەجانی بوە هۆی وازهێنانی هەندیک له تایفەکان وه سەر پێچی کردنی له ئەو ، بەڵام هاندانی دەوڵەتی عۆسمانی و یەکگرتنی موستەفاخان و ٸێڵی سنجاوی دژی داوود خان (امیر اعظم) کەڵهۆڕ که هۆێ نەبوونی ڕەخنەی سیاسەتی عۆسمانی له ناوچەی ڕوۆژهەڵاتی ئیران ٸەم مڵملانێ بو به ناونیشانی بەرامبە به کفر! و موستەفا خان له شەری کەڵهۆڕ بەشداری دەکات . کە لێرەدا ٸاماژەی پێ دەکەین :
حکومەتی ئێران بۆ دروستکردنی دووبەرەکێ بەمەبەستی لاوازکردنی دەسەڵاتی جاف هێندێک پلان و پرۆژە بەهاوکاری داودخانی کەڵهوڕ دادەنێت. یەکێک لەو پیلانانە بانگهێشت کردنی جەوامیر خانی کوڕی داودخان بۆ تاران و پێدانی نازناوی (صارم الممالک) و فەرمانی مڵکێتی سەرقەڵا و جەگیرانی دەشتی زەهاو وەک پێشکەشی موحەمەدعلی شای قاجار بۆ فەتاح بەگی گەورەی وەڵەدبەیگی دەدرێت ؛ و کاتێک کە مستەفا خان ئاگادار دەکرێتەوە بە خێرایی هێزێک لە گۆران، سنجاوی ، باوەجانی و قوبادی دەنێرێت بۆ دەستگیرکردنی سەرانی وەڵەدبەگی و ئەوانیش لە ترسا ژن و منداڵەکانیان دەنێرن بۆلای جافرسولتان کە یەکێک لە سەرانی دەسەڵاتی جاف بووە و پیاوەکانیان بۆ خۆیان پەنا دەبەنە لای داود خانی کەڵهوڕ کە یەکێک لە داردەستەکانی داگیرکار بووە. لە کۆتایی دا و بە پێی پیلانەکان شەڕێک لە نێوان کەڵهوڕ و سنجاویەکاندا دروست دەکرێت .
ڕاگێنرەکانی (مبلغین) دەولەتی عۆسمانی ٸێڵی کەڵهۆڕ وەک کوردی ئیزەدی له نێوان تایفەی قوبادی و باوەجانی ناو دەبرد . چونکه ئەم شەڕە ڵایەنی مەزهەبی هەبو موستەفاخان له بەر ئازایەتی تاکۆ دواین ساتەکانی شەڕ سەنگەر چۆڵ ناکات ، دواجار تیرێک له لایەن دوژمنەوه به باسکی (بازو) دەدریت ، وه له بەر هۆی قوڵی بڕینەکەی و ڕویشتنی زۆری خوین ، له ئەسپەکەی دەکەوێته خوارەوه و کەڵهۆڕەکان گەمارۆی دەدەن و نابرایانه دەیکوژن و لەشکری جاف و گۆران هەرەس دێنێت بەڵام هەمەوەندەکان زۆر بە قارەمانی بەربەرەکانێ دەکەن و دەتوانن تەرمی مستەفا خان بێننەوە و لە مەرقەد و زیارەتەڵانی خانەشور لە ژێر چاودێری شێخ ٸیسماعیل هاشمی خانەشور کۆڕی شیخ ڕەسولی خانەشور لە تەنیشت باوکی دەینێژن .

ئەم ڕوداوه له سالی١٣٢٧ه-ق ، ١٢٨٨ه-ش ،١٩٠٩ زائینی له سەر ئەساسی ڕاپۆرتی کونسولی بریتانیا له کرماشان ڕویداوه. به مەرگی موستەفا خان ، نەتەنیا تایفەکانی دیکەی جافی جوانڕۆ تەنانەت دەسەڵاتگەی تایفەی قوبادی و باوەجانی ئەو یەکگرتووی خۆی له دەس دەدا و حاکمانی ئەڕدەڵان به تایبەت سەردار رەشید باشترین کەڵک لەو حالەته وەردەگریت . له دوای مەرگی موستەفاخان ،موحەمەد سالح بەگ کوڕی گەورەی موستەفاخان نازناوی (سردار اجلال) له لایەن (سالارالدولە ابوالفتح میرزا) پێ دەبەخشرێ وه ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی له نێوان کەسەکان و نزیکەکانی دابەش دەکریت که ئەمه خۆی نوسینێکی زۆر درێژه . بەکورتی دوای مستەفا خان دەسەڵاتی جاف واتە ( ناوچەی جافایەتی جوانڕۆ و باوەجانی ) پارچەپارچە دەبێت.
تەمەنی حوکمداری موستەفاخان لە تەمەنی حوکمداری باوکی زیاتر بووە.
لە ساڵی ١٩٠٩ لە دوای شەهید بوونی مستەفاخان ناسناوی( مسعود الدولە) دەدەنە ئەحمەد بەگی کوری موستەفا خان.

دەنگدانەوەی مەرگی موستەفاخان له نێوان کەسانی ئەهلی زانست و ئەدەب و شاعیران و نوسەرانی ئەو کاتە وەک کارەساتێک هەژمار دەکرێت که له ماتەمیدا ، پرسەنامەی سەرنج ڕاکێشیان نوسیوه ، وەک قەسیدەیەک که شیخ عەبدولکەریمی خانەشوری(فانی خانەشوری) خوشکەزای {شیخ ئیسماعیل هاشمی خانەشور} که له ڕوی گرینگی مێژوویی و بابەتێک که گیڕەوەر له سەر کەسایەتی مستەفا خان و بیرو ڕای خەڵک له سەر مەرگی ده گوازرێتەوه وه به زمانی فارسی نوسراوه ئیشارەتی پێ دەکەین:
این چه غوغایی است میخیزد ز ارکان جهان
شور محشر شد هویدا درمیان انس و جن
واله و سر گشته و حیران و در جوش وخروش
شاه و سلطان،میرو خاقان،جمله پیر و جوان
شیرمیدان ، شاه ایران ، رستم میدان جنگ
آفت قلب سپاه ، آشوب جان دشمنان
کاش آن روزی که گلگون شد زمین ازخون او
می دریدی تیغ قدرت سینه داوود خان
زین جفا از ابر تا روز جزا خون می چکد
میر میران مصطفی شد:کشته شیطانیان
حسرتا شد ملک ایران بی نظام ازفوت او
مهوشان بی نازو جمع خانمان بی خان و مان
(فانیا) زین سوز دیگر خامه را کوتاه کن
مرغ وماهی همه سوختند از آتش آه و فغان
ئەرکی بەڕێوەبردنی کار و باری هۆزەکانی باوەجانی دوای مستەفا خانی مسعودالسلطنە دەدرێت بە موحەممەد بەگی برای.
مستەفاخانی گەورە چەند ژنی هەبووە و ئەو منداڵانەی کە ناسراون بەریتین لە:
۱٫ عەباس خان
۲٫ یارئەحمەد (خەلیفە یارئەحمەد)
۳٫ ئەحمەد بەگ
۴٫ موحەمەد بەگ
۵٫ موستەفاخانی دووهەم کە هاوناوی باوکییەتی.

ئەحمەد بەگ، موحەمەد بەگ و مستەفا خانی دووەم هەرکام بەشێوەیەک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی باوەجانی بوون. مستەفاخانی دووەم ئەفسەری ئیفتخاری بووە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو پلە نیزامیە لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە بە موحەمەد بەگی برای پێشکەش کراوە بەڵام ئەو قبووڵی نەکردووە و گێڕاویەتییەوە بۆ مستەفاخانی دووەم .

نوسەر و ڵێکۆڵەر : سید محمد هاشمی خانەشوری

تێبینی :هەموو ڕەخنه و تێبینیەک لە بەر چاو دەگرین بو کامڵ بوونی بابەتەکە وە به دڵێکی فراوان وەری دەگرین.

سەرچاوەکان :

١-جغرافیایی تاریخی و تاریخ مفصل کرمانشاهان {ایلات و طوایف کرمانشاهان} محمد علی سلطانی ژماره ١

٢- جغرافیایی تاریخی و تاریخ مفصل کرمانشاهان {ایلات و طوایف کرمانشاهان} محمد علی سلطانی ژماره٢

٣-تاریخچه سه لاسی باوه جانی نوسین :ناصر هاشمی

۴-تاریخچه جوانرود نوسین : محمد حسین زاده(آیشه دولی)

۵- دست نوشته های سید معتصم سید زاده هاشمی

۶ـ دست نوشتەهای فاتح آرش

۷-مقالات دانشجوی ایل جاف


مزار دو شیر مرد دیرینە تاریخ ثلاث باباجانی حبیب اللەخان باباجانی(نظام الایالە) و مصطفی خان باباجانی(مسعودالسلطنە)در مرقد و زیارتگاە سادات هاشمی خانەآشوری.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پانزده + یک =